ئەندرۆید

بڵاوبونەوەی نرخی مۆبایلی گالەکسی ئێس ٤ لە ئەوروپا و ئەمریکا.

لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە سامسۆنگ مۆبایلێکی تازەی لە زنجیرەی گالەکسی ئێس بەناوی گالەکسی ئێس ٤ نمایشکرد و نرخەکان ئاشکرانەکران. بەڵام ئەمڕۆ بەگوێرەی GSMarena هاتووە بۆ نمونە لە ئیتاڵیا نرخەکەی ٦٩٩ یۆرۆ دەبێت و لە نیوەی مانگی مایس لەوێ دەخرێتە بازاڕەکان. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تر هاتووە کە لە ئەوروپا نرخەکەی لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ یۆرۆ دەبێت. شایەنی باسە ئێستا ئەمازۆرن preorderی بۆ گالەکسی ئێس ٤ لە ئەڵمانیا دەستپێکردووە بەنرخی ٦٥٠ یۆرۆ. ئەمە لەکاتێکدا سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەمریکا نرخەکەی بە باجەوە ٥٧٩ دۆلار دەبێت.

سەرچاوە unlimtedtech + gsmareana

18 ئازار، 2013
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170