ئای ئۆ ئێس
18, ئازار 2013
ئەپڵیکەیشنی Tapeacall بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییە هاتوو و ڕۆیشتووەکان بۆ ئایفۆن ئێستا لە ئەپستۆرە.

دیارە ڕێژەیەکی زۆر ئەپ لە کۆگای ئەپڵیکەیشنی ئەپڵ دەست دەکەون کە بانگەشەی تۆمارکردنی دەنگ دەکەن لەکاتی پەیوەندی کردن بەڵام هیچییان وەکو ئەم ئەپەیان کرداری و پڕ تایبەتمەندی نیین. شایەنی باسە ئەم ئەپە ١١ی ئەم مانگە بەڕۆژکراوەتەوە و چەند تایبەتمەندییەکی تری بۆ زیادکراوە. ئەم ئەپە توانای تۆمارکردنی پەیوەندییە هاتوو و ڕۆیشتووەکانی هەیە و ڕێژەی تۆمارکردنی بێ سنورە. نرخی ئەم ئەپە ٩.٩٩$ دۆلارە و لە ئەپستۆر دەست دەکەوێت.
تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە:
– تۆمارکردنی پەوەندی ڕۆیشتوو
– تۆمارکردنی پەوەندی هاتوو
– بێ سنور لە ماوەی تۆمارکردنی پەوەندیەکان ، ئارەزوومەندیت لە چەندان کاتژمێر
– بێ سنور لە ڕێژەی تۆمارکردنی پەوەندییەکان. چەند پەیوەندیت ویست تۆماری بکە.
– هیچ باجی مانگانە و ڕۆژانەی تێدا نییە.
– بوونی ڕووکارێکی جوان
– ئاسانی لە بەکارهێنانی دا.
– ناردنی تۆمارکراو بە ئیمەیڵ و نامە وشێرکردنی بۆ فەیسبووک و تویتەر
– ئەمانە و چەندان تایبەتمەندی تریش لەم ئەپە ناوازەیە دەست دەکەون.
بەستەری ئەپی Tapeacall لە ئەپستۆر:
https://itunes.apple.com/us/app/tapeacall-pro/id577499909?mt=8
بۆ زانیاری زیاتر وێب پەڕی سەرەکی خۆیان لەم بەستەرەوە:
http://www.tapeacall.com/
چەند دیمەنێکی ئەپەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!