10
هەواڵ 16, ئازار 2019

فەرمی:- جۆرێکی خۆڕایی لە یاری Dead or Alive 6 ڕاگەیەنرا

ڕۆژی ڕابردوو ستۆدیۆی Koei Tecmo Games جۆرێکی خۆڕایی لە یاری Dead or Alive 6 لە ژێر ناونیشانی Dead or Alive 6 Core Fighters، بێگومان ئەمە یەکەم جار نییە ستۆدیۆکە جۆری خۆڕایی لە یاریەکانی ڕادەگەیەنێت چونکە لە پێشووشدا جۆرێکی خۆڕایی لە یاری Dead or Alive 5 ڕاگەیاند و سەرکەوتنێکی باشی بە دەست هێنا و 12 ملیۆن جار دابەزێنرا.

ئێستاش لەگەڵ بەشی نوێی زنجیرەی Dead or Alive ستۆدیۆکە جۆرێکی خۆڕایی لە یاریەکە ڕاگەیاند و تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت چەند دۆخێکی جیاواز تاقیبکاتەوە لەوانە دۆخەکانی Online و Time Attack و Training و Versus و Arcade و Quest، ئەمەش بە شێوەیەکە لە دۆخی سەرهێڵدا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت یان کەسانی دیکە لە جیهاندا بجەنگیت بەڵام لە دۆخی Versusـدا لەگەڵ ئەو هاوڕێیەت یاری دەکەیت کە لە تەنیشتتدایە.

ئەگەر یاریەکە تاقیبکەیتەوە پێویستە کۆمپیوتەرەکەت خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانە بێت:-

  • OS: Windows 10
  • Processor: Intel Core i5-4690 or over
  • Memory: 8 GB RAM
  • Graphics: NVIDIA GeForce GTX 770
  • DirectX: Version 11
  • Network: Broadband Internet connection
  • Storage: 50 GB available space

تاگەکان Dead or Alive 6
بۆچونی تۆ