هەواڵ
16, ئازار 2019
تەواوکردنی چیرۆکی یاری Mortal Kombat 11 نزیکی 8 کاتژمێر دەخایەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا زانیاری نوێ لە بارەی یاری Mortal Kombat 11 و کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی چیرۆکی یاریەکە ئاشکرا بوو، بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Game Reactor توانیویانە گفتوگۆ لەگەڵ ستۆدیۆی Nether Realmـدا بکەن و زانیاری پێویستیان دەست بکەوێت لە بارەی کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی چیرۆکی یاریەکە ئەویش نزیک 8 کاتژمێرە.
بێگومان ئەم کاتە دیاریکراوەش بە پێی ئاست و ئەزموونی یاریکەر دەگۆڕێت چونکە لەوانەیە هەندێک لە یاریکەران بە شێوەیەکی خێراتر جەنگەکان تەواو بکەن و لە ئاستێکەوە بچنە ئاستێکی دیکە، شایەنی باسە کاتی تەواوکردنی چیرۆکی بەشە نوێیەکە بە بەراورد بە بەشەکانی پێشووی یاریەکە لە یەکەوە نزیکن هەرچەندە ئەمە کار لە دڵخوازانی یاریەکە ناکات و یاریکەرانیش بێگومان کێشەیان لەگەڵ کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی چیرۆکی یاریەکە نابێت، یاری Mortal Kombat 11 لە بەرواری 23/4/2019ـدا بۆ ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن ڕادەگەیەنرێت.
ڤیدیۆی چیرۆکی یاری Mortal Kombat 11:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.