ئەندرۆید

بەپەلە: iOS6.1.3 لەلایەن ئەپڵەوە بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد ڕاگەیەندرا + داگرتن!

لەم وەشانەدا چاککردنی هەڵەی چوونە ناو ئامێر بەبێ وشەی تێپەڕبوون و پینەکردنی هەڵەکانی جەیلبرەیک واتە لەمەودوا ناتوانن بەهۆی ئامێری ئیڤەیژن وەشانی ئای ئۆ ئێس ٦.١.٣ جەیلبرەک بکەن کەواتە ئەوانەی دەیانەوێت جەیلبرەکیان لەدەست نەدەن با ئەپدەیتی ئامێرەکانیان نەکەن بە هیچ شێوەیەک هەتاوەکو شتێک لە دەستەی گەشەپێدەرانی جەیلبرەیک دەبیستین. شایەنی باسە لەماوەی ڕابردوودا ئەپڵ چەند ئەپدەیتێکی لەسەر یەک لە ئای ئۆ ئێس ٦ بڵاوکردووەتەوە و ئەم ئەپدەیتەیان دەکاتە حەوتەمین ئەپدەیت و لە هەریەکەیان چەند کێشەیەکی زەقی چارەسەرکردووە و لەمەشیاندا چەند کێشیەکی چارەکردووە.

لێرەوە بە لینکی ڕاستەوخۆ فایلی ڕیستۆری ئای ئۆ ئێس ٦.١.٣ بۆ ئامێرەکەت دابگرە:

 

20 ئازار، 2013