10
گووگڵ 17, ئازار 2019 بۆچوون

دزەپێکردنی یەکەمین وێنەی مۆبایلی Google Pixel 4 XL

لە ماوەی ڕابردوودا وێنەیەکی دزەپێکراو لە لایەن دزەپێکەری بەناوبانگ SlashLeaksـەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا دیزاینی مۆبایلی Google Pixel 4 XL ئاشکرا کرد، وێنەکە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت ئەم مۆبایلەش لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی مۆبایلەکانی دیکەی گووگڵ پیکسڵ دەبێت بەڵام بە چەند گۆڕانکارییەکەوە لەوانە لابردنی نۆچی بەشی پێشەوەی ڕوونما و دانانی چاڵێک لە لای ڕاستی بەشی سەرەوەی ڕوونما.

هەروەها وەک تێبینی دەکرێت لێوارەکانی مۆبایلەکە زیاتر تەنک کراون و دوو کامێراش لە بەشی پێشەوە و پشتەوە جێگیرکراون، سەرەڕای ئەمانەش Google Pixel 4 XL وا دیارە دەبێتە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیا کە خاوەنی دوو کامێرا بێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ ئەوەشدا یەکەم مۆبایلی گووگڵە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بێت، مۆبایلە نوێیەکە هێشتاش بڵندگۆی دووانی دەنگی تێدا ماوەتەوە.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە هەتاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراونەتەوە بەڵام پێشبینی دەکرێت Google Pixel 4 XL کاربکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 6 گێگابایت بە لایەنی کەمەوە، بە هەر حاڵ پێدەچێت مۆبایلەکە لە ئەم ساڵدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت بە دیاریکراویش لە بۆنەی Made By Google کە سازدەکرێت لە لایەن کۆمپانیای گووگڵەوە هەموو ساڵێک لە مانگی دەیەمدا.

2

تاگەکان Google Pixel 4 XL
بۆچونی تۆ