ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

زانایەکی کورد داهێنەری بیرۆکەی ئۆتۆمبێلی کارەباییە

ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی کە ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی درووستکردنی نوێترین جۆریان دەبین، داهێنەری بیرۆکەکەی زانایەکی کوردە.

دکتۆر جەلال ساڵحی، ناوی تەواوی جەلال تۆفیق ئاغا فەتحوڵایە و لە ساڵی 1925 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی ناوداری شارەکە لە دایک بووە و لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێیە. لە ساڵی 1945 حکومەتی عێراق دکتۆر جەلال دەنێرێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی لیدزی ئینگلتەرا. لە دوای تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆراکەی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە بەشی ئەندازیاری کارەبا، لە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز دەست بە کار دەکات. دکتۆر جەلال توانی بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی کارەبایی (Hybrid electric) درووست بکات و دەستێکی باڵای هەبێت لە بوارەکەدا لە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز، بەمەش بووە داهێنەری بیرۆکەکە و چەندان ئۆتۆمبێلی گۆڕی کارەبایی لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیاکەدا.

دکتۆر جەلال دەیان خەڵات و داهێناننامەی وەرگرتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەڵام زۆر جار بە هۆی دڵسۆزی بۆ کارەکەی، داهێنانەکانی بە ناوی ئەو کۆمپانیا و دەزگایانەوە تۆمارکردووە کە کاری لێ کردبوو، نەوەک خۆی.

دکتۆر جەلال دەیان داهێنانی دیکەی هەیە، لەوانە: داهێنانی بیرۆکەی ئەسانسۆری کارەبایی و گۆڕینی تەلەفۆنی جوڵاو بۆ تەلەفۆنی جێگیر (ئەو شێوازە تەلەفۆنەی لە ئێستادا بەکاری دەهێنین)، وە گەشەپێدانی چەندان بیرۆکەی دیکە.

سەرچاوە :

17 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
517