مایکرۆسۆفت
18, ئازار 2019
مایکڕۆسۆفت پێوەکراوەی Windows Defenderـی بۆ وێبگەڕی کڕۆم و فایەرفۆکس وەشاند

مایکڕۆسۆفت وەشانێکی تاقیکاری نوێی لە ویندۆز بەردەستکرد، لەگەڵیشیدا زیادکراوەیەکی نوێی تایبەت بە وێبگەڕی کڕۆم و فایەرفۆکس بەردەستکردووە کە پارێزگاری Defender پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات.
پێوەکراوەکە بۆ بەشداربووانی وەشانی تاقیکاری بەردەستە لە ئێستادا، و بەم زووانەش بۆ گشت لایەک بەردەست دەبێت، لەسەر کڕۆم و فایەرفۆکس کاردەکات و بە هەمان شێوەش لەسەر وێبگەڕی ئێج. ئەم پێوەکراوەیە کاری پشکنینی پەڕەکان و بەستەرەکانی وێب و لە کاتی دیاریکردنی ماڵپەڕێک کە متمانەپێکراو نەبێت، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەشێکی تایبەتی وێبگەڕی ئێج بە شێوەی SandBoxed دەبێتەوە کە لە شێوەی سیستەمێکی خەیاڵییە و بۆ مەبەستی ڕێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و زیانەواڵە.
لەگەڵ داگرتنی ئەم پێوەکراوەیە، وێنۆچکە واتە ئایکۆنێک زیاد دەبێت کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە دەستت پێی بگات و بتوانیت سودی لێوەربگریت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ئەو پەڕانەی کە جێگەی گومانن.
ئێستاش ئەگەر بە پەلەی لە تاقیکردنەوەی ئەم پێوەکراوەیە و سیستەمی ویندۆز ١٠ وەشانی ١٨٠٣ بەرەو سەر بەکاردەهێنیت، دەتوانیت سود لەم بەستەرانە وەربگریت و پێوەکراوەکە بۆ وێبگەرەکان دابگریت:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!