هەواڵ

ڕۆکستار لە کۆتا نوێکاری یاری Red Dead Redemption 2ـدا گرافیکی یاریەکەی نزم کردووەتەوە

ستۆدیۆی ڕۆکستار لە ماوەی ڕابردوودا و پاش ڕەوانەکردنی نوێکارییەک بۆ یاری Red Dead Redemption 2 هەستاوە بە کەمکردنەوەی ڕوونی یاریەکە، هەروەک دەزانن یاری Red Dead Redemption 2 تەنها بەردەستە بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 هەربۆیە ناتوانیت گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت لە گرافیکی یاریەکەدا و پێویستە ڕازی بیت بەو گرافیکەی ستۆدیۆکە بەردەستی کردووە بۆت.

بە شێوەیەکی گشتی یاری Red Dead Redemption 2 یەکێکە لە باشترین یاریەکانی ئێستا و خاوەنی گرافیکێکی بەرزیشە هەروەک تێبینیمان کرد لە کاتی ڕاگەیاندنیدا بەڵام لە کۆتا نوێکاریدا هەندێک گۆڕانکاری بەسەردا هات، لە ماوەی ڕابردوودا یاریکەران هەستیان بە گۆڕانکارییەک کرد لە ڕووناکی تایبەت بە یاریەکە هەرچەندە ئەمە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری نابێت لەسەر شێوازی یاریکردن بەڵام ڕووکاری یاریەکە هەندێک گۆڕاوە.

لەم بارەیەوە بەکارهێنەرێکی تویتەر بە ناوی Darealbandicoot ئەوەی پشتڕاست کردەوە ستۆدیۆی ڕۆکستار هەستاوە بە سڕینەوەی تایبەتمەندی Ambient Occlusion ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا تێبینی دەکرێت لە ڕووناکی یاریەکەدا، هەرچەندە گۆڕانکارییەکە گەورە نییە بەڵام هەستی پێدەکرێت گەر سەرنج بدەینە ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە.

18 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
721