هەواڵ 18, ئازار 2019

ستۆدیۆی Respawn هەژمار و ئامێری ئەو یاریکەرانەی فێڵ دەکەن بۆ هەمیشە بلۆک دەکات

ستۆدیۆی Respawn Entertainment دەستیکرد بە بلۆک کردنی سەرجەم ئەو یاریکەرانەی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ئامڕازی هاککردن لە یاری Apex Legendsـدا بەڵام لەمەودوا بلۆک کردنەکە تەنها هەژمارەکەت ناگرێتەوە بەڵکو ئامێرەکەشت دەگرێتەوە، بە واتایەکی دیکە ئەگەر یەکێک بیت لەو کەسانەی ئامڕازی هاککردن بەکاردەهێنیت لە یاری Apex Legendsـدا ئەوا بێگومان تێبینی ئەوە دەکەیت پاش بلۆک کردنی هەژمارەکەت چیدیکە ناتوانیت لەسەر هەمان ئامێر یاریەکە تاقیبکەیتەوە.

هەرچەندە یاری Apex Legends ناکەم بەڵام بە ڕای من ئەمە بڕیارێکی زۆر باشە و وا دەکات ئەو یاریکەرانەی ئامڕازی هاککردن بەکاردەهێنن خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە کارانە هەتاوەکو بتوانن لەسەر ئامێرەکانیان یاریەکە بکەن، هەرچەندە هاککەران بەردەوام ڕێگای نوێ بۆ تێپەڕاندنی ئەم بڕیارەی کۆمپانیا دەدۆزنەوە بەڵام ستۆدیۆش بێگومان هەوڵی تەواوەتی دەدات بۆ کۆتایی هێنان بەو یاریکەرانەی ئامڕازی هاک بەکاردەهێنن، یاری Apex Legends لە ئێستادا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر بەردەستە بە خۆڕایی.

تاگەکان Apex Legends
بۆچونی تۆ