ئەپڵ

دادگای ئەمریکا ئەپڵ ناچار دەکات بە پێدانی 31 ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیای کوالکۆم وەکو سزا

نێوانی هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و کوالکۆم بەرەو گرژبوونی زیاتر دەڕوات. لە دادگاییەکی ڕۆژی هەینی شاری سان دیگۆدا کوالکۆم بەسەر ئەپڵدا سەرکەوت و ئەپڵی ناچار کرد بڕی 31 ملیۆن دۆلاری پێبدات وەکو سزا.

ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگە دادگایی ئەپڵ و کوالکۆم لە شاری سان دیگۆی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو. کوالکۆم لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017 ـەدا داوایەکی لە دژی ئەپڵ تۆمارکرد بە مەبەستی بەکارهێنانی 3 داهێنان نامەی کۆمپانیاکە لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا بە بێ ئەوەی کۆمپانیاکەی لێ ئاگادار بێت. هەروەها کوالکۆم ئاشکرای کرد کە پێویستە ئەپڵ بڕی 1.41$ ـیان پێبدات لە فرۆشتنی هەر ئایفۆنێکدا، بەڵام کۆمپانیاکە لەمەشدا سەرپێچی کردووە. بەم هۆکارانە پێویستە کۆمپانیای ئەپڵ بڕی 31 ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای کواڵکۆم تایبەت بە بەرهەمهێنانی چیپەکان.

لە پێشوودا هەردوو کۆمپانیاکە چەندین جار لە دادگادا ڕووبەڕووی یەکتر ببونەوە، هەندێک جار لە قازانجی کوالکۆمدا کۆتاییان پێ هاتووە، هەر وەک ئەم دادگاییەی دواینیان.

سەرچاوە :

18 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586