شاومی

شاومی مۆبایلی Redmi 7ـی بە پاتری 4000 ملی ئەمپێر و نرخی 105$ـەوە ڕاگەیاند

بە فەرمی ئەمڕۆ ڕێدمی، نیشانەیەکی بازرگانی سەر بە کۆمپانیای شاومیە مۆبایلی Redmi 7ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە لە ڕووی نرخ و تایبەتمەندیەوە تا ڕادەیەکی زۆر گونجاوە، Redmi 7 لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی زۆرینەی مۆبایلەکانی ئێستایە بە شێوەیەک لە بەشی پشتەوە خاوەنی دوو کامێرایە و لە بەشی پێشەوەش خاوەنی نۆچێکی بچوکە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئەوا مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 632 لەگەڵ پاتریەکی بەهێز بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر، لەگەڵ ئەمانەشدا خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و پارێزراوە بە چینێک لە شووشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 5، هەروەها مۆبایلەکە بەردەستە بە سێ هەڵبژاردەی بیرگە و ڕام ئەوانیش 16/2 گێگابایت و 32/3 گێگابایت و 64/4 گێگابایت.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9 و پارێزراوە بە چینێک لە شووشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 5
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 632
  • ڕام: 2 یان 3 یان 4 گێگابایت
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 506
  • بیرگە: 16 یان 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+2 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری MIUI 9
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 10 وات
  • دەرچە: USB 2.0
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەی جێگیرکراوە
  • نرخ: 105$ بۆ جۆری 16/2 گێگابایت و 120$ بۆ جۆری 32/3 گێگابایت و 130$ بۆ جۆری 64/4 گێگابایت
  • بەرواری بەردەست بوون: ئاشکرا نەکراوە

 

سەرچاوە:-

  • GSM Arena

18 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
721