هەواڵ 19, ئازار 2019

ئایا خزمەتگوزاری EA Access بەردەست دەکرێت بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 4؟

لە ماوەی ڕابردوودا وێنەیەکی دزەپێکراوی کۆگای پلەیستەیشن 4ـی بەڕازیل ئاشکرایکرد خزمەتگوزاری EA Access بەم زووانە بەردەست دەکرێت بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 4، خزمەتگوزاری EA Access لە ئێستادا بەردەستە بۆ سەکۆی ئێکس بۆکس وەن و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ پلەیستەیشن 4ـیش بەردەست بکرێت، لەم بارەیەوە لە وێنە دزەپێکراوەکەدا تێبینی دەکرێت لە ژێر خزمەتگوزاری EA Accessـدا نووسراوە Disponível واتە بەردەست.

بێگومان ئەمەش پشتڕاست کردنەوەیەکی گەورەیە بۆ بەردەست بوونی خزمەتگوزارییەکە بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 4، شایەنی باسە کۆمپانیای Electronic Arts لە مانگی دووەمی ڕابردوودا ئاماژەی بەوە کردبوو خزمەتگوزاری EA Access بەردەست دەکرێت بۆ سەکۆیەکی گەورە ئەم سەکۆیەش وا دیارە پلەیستەیشن 4ـە، سەبارەت بە خزمەتگوزاری EA Access ئەوا لە ڕێگایەوە بەکارهێنەر بە بەشداریکردنی مانگانەی تەنها 5$ دۆلار دەتوانێت زۆرینەی یاریەکانی کۆمپانیا تاقیبکاتەوە لەوانەش یاریە نوێیەکانی وەک Battlefield V و Anthem و FIFA 19 و چەندینی تر.

وێنە دزەپێکراوەکەی کۆگای پلەیستەیشن 4ـی بەڕازیل:-

گوێبیستی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن بن تیایدا باسمان لە چەند تەوەرەیەکی گرنگی ڕۆژ کردووە:-

https://www.facebook.com/kitn.net/videos/1163171167187367/?t=0

تاگەکان EA Access
بۆچونی تۆ