سامسۆنگ

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A20ـی بە پاتری 4000 ملی ئەمپێر و پڕۆسێسەری Exynos 7884ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ مانگی ڕابردوو مۆبایلەکانی Galaxy A10 و Galaxy A30 و Galaxy A50 ڕاگەیاند و ئەمڕۆش کۆمپانیاکە بۆ فراوانتر کردنی زنجیرەی Galaxy A Series مۆبایلی Galaxy A20 ڕاگەیاند، مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Exynos 7884 ئەمەش هەمان پڕۆسێسەری بەکارهێنراوە لە مۆبایلی Galaxy A10ـدا، هەروەها خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 3 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 32 گێگابایت.

Galaxy A20 خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری Super AMOLED تیایدا نۆچێک لە شێوەی پیتی V بوونی هەیە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیر کراوە، سەبارەت بە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە ئەوا دیزاین کراوە بە ڕووکارێکی 3D Glasstic واتە تێکەڵەیەکە لە شووشە و پلاستیک، سەرەڕای ئەوەش دوو کامێرای ستوون لەسەر یەک و هەستەوەری پەنجەمۆریش بە هەمان شێوە لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە و خاوەنی پاتریەکی گەورەیە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 720×1560 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
  • پڕۆسێسەر: Exynos 7884
  • ڕام: 3 گێگابایت
  • بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستمی وەگەرخەر: ئەندرۆید پای 9.0
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
  • نرخ: 220$ دۆلار
  • دەرچە: USB 2.0
  • ڕەنگ: ڕەش و شین
  • بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:-

  • GSM Arena

19 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
721