ئۆپۆ
20, ئازار 2019
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo A5Sـی بە پاتری 4230 ملی ئەمپێر و پڕۆسێسەری Helio P35ـەوە ڕاگەیاند
کۆمپانیای ئۆپۆ ڕۆژی ڕابردوو جۆرێکی نوێی لە مۆبایلی Oppo A5 ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Oppo A5Sـدا، لە ڕووی تایبەتمەندیەوە مۆبایلەکان هاوشێوەی یەکن بەڵام مۆبایلی Oppo A5 کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 450 لە کاتێکدا مۆبایلی Oppo A5S پڕۆسێسەری MediaTek Helio P35 لەسەر جێگیر کراوە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئەوا Oppo A5S خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری S-IPS LCD بە قەبارەی 6.2 ئینج.
هەروەها لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا خاوەنی نۆچێکە لە شێوەی دڵۆپە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، سەبارەت بە ڕووکاری پشتەوە ئەوا خاوەنی دوو کامێرایە و لە تەنیشت یەکەوە جێگیرکراون بە هەمان شێوە هەستەوەری پەنجەمۆریش لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە جێگیرکراوە، لە بارەی پاتریەوە ئەوا خاوەنی پاتریەکی بەهێزە بە توانستی 4230 ملی ئەمپێر بەڵام پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری S-IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Helio P35
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4230 ملی ئەمپێر
- دەرچە: USB 2.0
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و سوور
- نرخ: 260$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:-
GSM Arena
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.