گەرمترین
20, ئازار 2019
یەکێتی ئەوروپا سزایەکی نوێ بە بڕی 1,7 ملیار دۆلار بەسەر گووگڵ دەسەپێنێت

یەکێتی ئەوروپا سزایەکی نوێی بەسەر گووگڵدا سەپاند بە بڕی ١,٤٩ ملیار یۆرۆ، کە بەرامبەرە بە ١,٧ ملیار دۆلار، لە بەرامبەر ناڕێکی هەڵسوکەوتی ڕیکلامکردنی بەرامبەر بە ڕکابەرەکانی. شایەنی باسە ئەم ڕاگەیاندراوە لەسەر زاری بەڕێوەبەری دەسەڵاتپێدراو، Margaret Wistagerی یەکێتی ئەوروپاوە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم سزایە لە دوای ئەوە دێت گووگڵ ڕیکلامی ڕکابەرەکانی سڕیوەتەوە. ڕکابەرەکانی گووگڵ دەڵێن سیستەمی گووگڵ ئەدسێنس ڕێگە نادات ئەو جۆرە ڕیکلامانە لەسەر ماڵپەڕەکان دەربکەون بە پێچەوانەوەی ئەوەی لە سیستەمەکە چاوەڕوان دەکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپایە بۆ ڕکابەریەکی دادپەروەرانە لە بازاڕدا. واتە بە کورتی گووگڵ هەوڵی داوە ڕیکلامی بەرامبەرەکانی دووربخاتە و نەهێڵێت لەسەر هەندێک لە ماڵپەڕی دیاریکراو دەرکەون، و بەمەش سەرپێچی یاسای یەکێتی ئەوروپای کردووە.
ئەم سزا سەپاندنە بە سێیەم گەورەترین سزا دێتە هەژمار کە یەکێتی ئەوروپا لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەسەر گووگڵی سەپاندووە، بۆ نمونە ساڵی ٢٠١٨، یەکێتی ئەوروپا ٥ ملیۆن دۆلاری تری سزا بەسەر گووگڵ سەپاند بەهۆی سیستەمی ئەندرۆید و زۆری کردن لە کۆمپانیاکان بە جێگیرکردنی ئەپەکانی خۆی لەناو مۆبایلەکانیان، هەروەک لە ساڵی ٢٠١٧دا گووگڵ بە بڕی ٢,٧ ملیۆن دۆلار بەهۆی پەسەندکردن و هەڵبژاردنی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بەسەر هی ڕکابەرەکانیدا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزادراوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!