هەواڵ
23, ئازار 2019
لە ماوەی تەنها دوو هەفتەدا 2 ملیۆن یەکە لە یاری Devil May Cry 5 فرۆشراوە

کۆمپانیای Capcom ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمی فرۆشی یاری Devil May Cry 5 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا یاریەکەیان توانیویەتی بە ماوەی تەنها دوو هەفتە ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، بە پێی ڕوونکردنەوەیەکی کۆمپانیای ناوبراو Devil May Cry 5 لە ماوەی دوو هەفتەی ڕاگەیاندیدا 2 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە ئەمەش لە کاتێکدایە یاریەکە لە بەرواری 8/3/2019ـدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا.
بێگومان ئەم ڕێژەیە بۆ کۆمپانیای Capcom سەرکەوتنێکی گەورەیە و بە تایبەت پاش ئەوەی کۆمپانیاکە تێگەشتنێکی نوێی بۆ یاریە ترسناکەکان دانا ئەویش پاش ڕاگەیاندنی بۆ یاری Resident Evil 2، یاری Devil May Cry 5 بە دڵنیایەوە یەکێکە لە باشترین یاریەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەنراون و ئەگەریش حەزت بۆ یاری لەم جۆرە هەیە واتە یاریە ترسناکەکان ئەوا پێشنیاری تاقیکردنەوەیت بۆ دەکەم، شایەنی باسە ستۆدیۆ لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاند نوێکاریەکی خۆڕایی ڕەوانەی یاری Devil May Cry 5 دەکرێت لە ماوەی مانگی چوار و لە ژێر ناونیشانی Bloody Palaceـدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.