ئەپ و نەرمەکاڵا

نوێکاریەک ڕەوانەی ئەپی Opera بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کرا

پاش تێپەڕبوونی نزیک دوو ساڵ بەسەر بەردەستکردنی زیادکراوەی خۆڕایی VPN لە وێبگەڕی ئۆپێرا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، لە ئێستادا کۆمپانیای ناوبراو هەمان کاری لەگەڵ وێبگەڕی ئۆپێرا لەسەر ئەندرۆید ئەنجامدا و تیایدا لە وەشانی 51ـی وێبگەڕەکە لەسەر ئەندرۆید زیادکراوەیەکی خۆڕایی VPN بۆ پاراستنی زیاتری کەسێتی بەکارهێنەران لەسەر وێبگەڕەکە زیاد کراوە، لەم بارەیەوە کۆمپانیای ئۆپێرا دەڵێت لەمەودوا دەتوانیت بەشێوەیەکی باشتر کۆنتڕۆڵی کەسێتیت بکەیت لەسەر ئینتەرنێت بە تایبەت لەو کاتانەی هێڵێکی وای فای شوێنێکی گشتی بەکاردەهێنیت.

لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزاری VPNـە خۆڕاییەکەی ئۆپێرا بە هیچ شێوەیەک زانیاری تایبەت بە بەکارهێنەر لەسەر ڕاژەکانی کۆمپانیای ئۆپێرا هەڵناگرێت، لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزاریە هەموو بەکارهێنەرێکی ئەندرۆید دەتوانێت بەکاریبهێنێت ئەویش بە نوێکردنەوەی وێبگەڕی ئۆپێرایە لەسەر ئامێرەکە یاخود بە داگرتنیەتی، پاش ئەمانە لە بەشی ڕێکخستنەکان لیستی VPN تێبینی دەکەیت ڕاستەوخۆ بە چالاککردنی دەتوانیت شوێنەکەت بۆ سێ ناوچەی سەرەکی بگۆڕیت ئەوانیش ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیایە.

بەستەری داگرتن:-

23 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
839