هەواڵ 23, ئازار 2019

نێتفلێکس لە تاقیکردنەوەدایە بۆ زیادکردنی بژاردەیەکی نوێی مانگانە بە نرخی 3$ بۆ مۆبایلەکان

ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری نێتفلێکس لە سەکۆیە جیاوازەکان بە بەردەوامی لە هەڵکشاندایە. تۆڕەکە دەیەوێت بە زیادکردنی بژاردەیەکی نوێ و نرخ هەرزانی مانگانەوە، ژمارەی بەکارهێنەرانی بۆ ڕێژەیەکی زیاتر بەرز بکاتەوە.

تۆڕەکە دەستی بە زیادکردنی بژاردەیەکی مانگانەی نرخ هەرزان کردووە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە وڵاتی هیندستان بە نرخی تەنها 3.63$. تۆڕەکە بۆ پێگەی The Verge دواوە و ڕایگەیاندووە کە هەمیشە دەیانەوێت ڕێگایەکی نوێ بدۆزێنەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانیان زیاتر چێژ لە فیلم و زنجیرەکان ببینن، هەر بۆیە لە تاقیکردنەوەی بژاردەیەکی مانگانەی نرخ هەرزاندان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو. هەروەها ئاشکراشی کرد کە دەیانەوێت بژاردەی بەژداربوونی ماوە کورت بۆ ماوەی هەفتە یاخود زیاتر بەردەست بکەن.

بە پێی ئەوەی سەرەتا بژاردە مانگانە نرخ هەرزانەکە لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەکرێت، ڕەنگە بە گشتی وڵاتە هەژار نشینەکان بگرێتەوە و ﻋێراقیش یەکێک لەو وڵاتانە بێت کە بژاردە نرخ هەرزانەکەی بۆ بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ