ئەندرۆید

بەپەلە: گووگڵ خزمەتگوزاری Google Keepی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە پاشەکەوتکردنی تێبینییەکانت!

ژیان ئاڵۆز و بەرەو زیاتر ئاڵۆزبوونە ، ئەگەر ئەوەی بە مێشکدا دێت لە چرکەساتی خۆی پاشەکەوتی نەکەت بیرت دەچێتەوە ودواتر کار لە کار دەترازێ! و داری بریاش بێ بەرهەمە. بۆ ئەم مەبەستە گووگڵ خزمەتگوزارییەکی ناوازەی بەناوی Google Keep بڵاوکردەوە بۆ ڕزگاربوون لە لەیادکردنی ئەو شتانەی کە دێنە یادت و بە مێشکدا دێن! ئەم خزمەتگوزارییە وەکو ئەپ بۆ ئەندرۆید هەیە و بە وێبیش بەردەستە.

لێرەوە بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکەتی دابگرە:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.google.android.keep

یان لێرەوە لەسەر وێب ڕاستەوخۆ بەکاری بهێنە:
https://drive.google.com/keep/u/0/

گرتیەکی ڤیدیۆیی لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=UbvkHEDvw-o[/youtube]

سەرچاوە Googleblog

21 ئازار، 2013