هەواڵ
24, ئازار 2019
یاری Apex Legends سەرکەوتوو ترین یاری خۆڕاییە لە مێژوودا

لە ماوەی ڕابردوودا ماڵپەڕی Super Data ڕاپۆرتێکیان لە بارەی قازانجی یاریە ڤیدیۆییەکان لە مانگی دووی 2019ـدا بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات یاری Apex Legends سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە لە ماوەیەکی کەمدا، بە پێی ڕاپۆرتەکە یاری Apex Legends سەرکەوتوو ترین یاری خۆڕاییە لە مێژوودا چونکە بە تەنها لە ماوەی مانگێکدا یاریکەران بە بڕی 92 ملیۆن دۆلار شتیان لە نێو یاریەکەدا کڕیوە و زۆرینەی کڕینەکانیش لە هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنەوە بووە و کەمترینیشیان لە کۆمپیوتەرەوە بووە.
سەرەڕای ئەمانەش کۆمپانیای EA لە مانگی دوودا یاریەکی دیکەی بڵاوکردەوە بە ناوی Anthem، بە هەمان شێوە ئەم یاریەش سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا و توانی ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترین یاریەکان لەسەر سەکۆی تایبەت بە یاریەکان، هەروەها یاریکەرانیش بە بڕی تەنها 3.5 ملیۆن دۆلار شتیان لە نێو یاریەکەدا کڕیوە، بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت یاری Anthem یاریەکی خۆڕایی نییە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.