هەواڵ
24, ئازار 2019
بە فەرمی ڕاگەیاندنی بەشی دووەم لە یاری Vampire: The Masquerade – Bloodlines

لە ڕاگەیەنراوێکی خێرا و چاوەڕوان نەکراودا بەشی دووەم لە یاری Vampire: The Masquerade – Bloodlines ڕاگەیەنرا، Vampire: The Masquerade – Bloodlines 2 یاریەکی RPG کەسی یەکەمە و وا دیارە دەبێتە هۆی زیندوو بوونەوەی بەشی یەکەم لە یاریەکە کە ڕاگەیەنرابوو لە ساڵی 2004ـدا، بەشی یەکەمی Vampire: The Masquerade – Bloodlines سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەست هێنا و بە دڵبوونی 9/10ـی بەدەست هێنا لە لایەن بەکارهێنەرانی کۆگای ستیمەوە، هەر بۆیە ئەگەر دەتەوێت بیرۆکەیەک لە شێوازی یاریەکە وەربگریت پێم باشە بەشی یەکەم لە یاریەکە تاقیبکەیتەوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان لە بارەی Vampire: The Masquerade – Bloodlines 2:-
پاش هەڵگەڕانەوەی خوێن مژەکان بوونی تۆ دەبێتە هۆکاری دەستپێکردنی شەڕ لەسەر بازرگانیکردن بە خوێن لە Seattleـدا، پێویستە ڕێککەوتنی سەیر و ناخۆش ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەو بوونەوەرانەی دەستیان گرتووە بەسەر شارەکەدا، هەروەها دەبێت هۆکاری ئەو هەڵگەڕانەوەیە بزانیت کە بووە هۆکاری نوقومبوونی شاری Seattle لە جەنگی ناوخۆیی نێوان جۆرە بەهێز و جیاوازەکانی خوێن مژەکان.
یاریەکە بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2020ـدا ڕابگەیەنرێت لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر، بینەری یەکەمین ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن:-
https://youtu.be/SYvWfDxhm_s
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.