هەواڵ

کۆمپانیای Epic ژمارەی بەکارهێنەرانی کۆگای Epic Store ڕاگەیاند

وەک ئاشکرایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای Epic کۆگایەکی تایبەت بە یاری بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ڕاگەیاند بە ناوی Epic Store، کۆگاکەش لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو ئێستا توانیویەتی بەکارهێنەرێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی کۆگاکە خزمەتگوزاری نوێ و باشتر پێشکەش بە یاریکەران و تەنانەت گەشەپێدەرانیش دەکات لە ڕووی پێدانی بڕێکی زیاتر لە قازانجی یاریە بڵاوکراوەکانی سەر کۆگاکە بە گەشەپێدەر هەروەها بۆ بەکارهێنەرانیش ئەوا کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە یاریەکی خۆڕایی لە هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات.

بە هۆی ئەم هۆکارانەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بەکارهێنەرانی کۆگای Epic Store گەیشتە 85 ملیۆن بەکارهێنەر، ئەم ڕێژەیەش بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی PC Gamerـە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کۆمپانیای Epic ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە ژمارەی بەکارهێنەرانی کۆگاکەی واتە ئەو کەسانەی هەستاون بە دروستکردنی هەژمار و داخڵ بوونی بۆ نێو کۆگاکە گەیشتووەتە 85 ملیۆن بەکارهێنەر.

 

25 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
721