10
چۆنییەتی 25, ئازار 2019 بۆچوون

چۆنیەتی ڕێگریکردن لە کارکردنی ڤیدیۆ خوودکارەکان لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم و فایەرفۆکس

بێگومان ڕۆژێک لە ڕۆژان و لە کاتی گەڕانت لە نێو یەکێک لە ماڵپەڕەکاندا بە شێوەیەکی لە ناکاو تێبینی کارکردنی ڤیدیۆیەک دەکەیت، ئەمەش بە دڵنیاییەوە بۆ هەموومان بێزارکەرە، بۆ ئەم مەبەستەش لە بابەتی ئەمڕۆماندا باس لە چۆنیەتی ڕاگرتنی ئەو ڤیدیۆیانە دەکەین کە خوودکارانە کاردەکەن لە هەردوو وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم و فایەرفۆکس، خۆشبەختانە وێبگەڕی فایەرفۆکس تایبەتمەندی ڕاگرتنی ڤیدیۆ خووکارەکانی لە وێبگەڕەکەیدا بەردەستکردووە و لەمەدا پێش گووگڵ کڕۆم کەوتووە.

چۆنیەتی ڕاگرتنی ڤیدیۆ خووکارەکان لە وێبگەڕی فایەرفۆکس:-

  • سەرەتا پێویستە وەشانی وێبگەڕەکەت 66 یان نوێتر بێت.
  • ئێستا بۆ ئەنجامدانی کردارەکە پێویستە لەو ماڵپەڕەی ڤیدیۆ خوودکارەکەی تێدایە نیشانەی سەرسوڕمان لە شریتی ناونیشان دابگریت پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە تیایدا دەتوانیت چەند دەسەڵاتێکی ماڵپەڕەکە لەسەر وێبگەڕەکەت دیاری بکەیت، لێرەدا پێویستە هەڵبژاردەی “AutoPlay Sound” یان “کارکردنی خوودکارانەی دەنگ” ناچالاک بکەیت بە هەڵبژاردنی “Block”

ئێستا هەر کاتێک سەردانی ماڵپەڕێکت کرد لەگەڵیدا ڤیدیۆیەک کاریکرد تێبینی دەکەیت دەنگی ڤیدیۆکە بوونی نییە بەڵام ئەم تایبەتمەندیە کارناکات لەگەڵ ڤیدیۆکانی فەیسبووک کە لە سەرەتاوە بە بێدەنگی کاردەکەن.

چۆنیەتی ڕاگرتنی ڤیدیۆ خووکارەکان لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم:-

  • ئەم تایبەتمەندیە لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمدا بە شێوەی تاقیکاری بوونی هەیە، بۆ چالاکردنی پێویستە ئەم ڕستەیە /chrome://flags لە شریتی ناونیشان بنووسیت پاشان گەڕان ئەنجام بدەیت، ئێستا دەگەڕێیت بە شوێن Autoplay Policy و گۆڕانکاری لە ڕێکخستنەکاندا دەکەیت و دەیگۆڕیت بۆ Document User Activation is Required.
  • دەشتوانیت هەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ نەکەیت و لە ڕێگای زیادکردنی ئەم زیادکراوەیە AutoplayStopper بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمەکەت هەمان کار ئەنجام بدەیت و کارکردنی ڤیدیۆ خوودکارەکان ڕابگریت.
تاگەکان AutoPlay Video chrome FireFox
بۆچونی تۆ