ئای ئۆ ئێس
25, ئازار 2019
وەشانی 5.5 لە ئەپی تێلەگرام بەردەستکرا بە پتەوکردنی ئاسایش و زیاترەوە

ژمارەی بەکارهێنەرانی تێلەگرام تا دێت بەرەو زیادبوون دەڕوات لە دوای کێشە ئاسایشییە یەک لە دوا یەکەکانی فەیسبووک. کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ئەپەکەی بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و دیسکتۆپ بەردەستکرد.
وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید وەشانی ژمارە 5.5 ـە و بۆ دیسکتۆپیش وەشانی ژمارە 1.6.2 ـە. گۆڕانکارییەکان بە گشتی تایبەتن بە بەشی گفتوگۆ تایبەتەکان و باشترکردنی ئاسایش و گەڕانەکان. گشت گۆڕانکارییە دیارەکان ئەمانەن:
- سڕینەوەی نامەکان لە بەشی گفتوگۆی تایبەت (Private Chat) لە لای هەردوو لا.

- سەیرکردنی ڤیدیۆ و وێنە جوڵاوەکان بە بێ چاوەڕوان بوون بۆ دابەزاندنی تەواوەتی.
- بەکارهێنانی گەڕان لە بەشی Settings بۆ دۆزینەوەی بەشەکان.

- دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە دەتەوێت وێنەی هەژمارەکەت نەبینن.

- باشترکردنی بەشی گەڕان و نیشاندانی ئیمۆجییەکان لە کاتی نووسینی ناوەکانیان.
- پشتگیری کردن لە VoiceOver و TalkBack.
- باشترکردنی جۆرایەتی پەیوەندییەکان.
نوێکردنەوە/داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
نوێکردنەوە/داگرتن بۆ ئەندرۆید
نوێکردنەوە/داگرتن بۆ دیسکتۆپ
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.