ئەپڵ

ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple Arcard ـی تایبەت بە یارییەکان ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی تایبەت ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی تایبەت بە یارییەکان بە ناوی Apple Arcard ـەوە ڕاگەیاند.

بە پێچەوانەی خزمەتگوزارییە هەوریەکانی تایبەت بە یاری هەریەکە لە کۆمپانیاکانی Sony و Google و Microsoft، ئەم خزمەتگوزارییەی ئەپڵ تایبەت نییە بە پەخشکردنی یارییەکان و تەنها تایبەتە بە بەژداربوون. لە سەرەتادا خاوەن 100 یاری جۆراوجۆر و تایبەتە و بە بەردەوامی یاری نوێ زیاد دەکرێت.

هیچ ڕێکلامێک لە نێویدا بوونی نییە. لە نێو ئەپ ستۆردا خاوەن بەشێکی تایبەت دەبێت و لەوێوە دەتوانرێت یارییەکان داببەزێندرێن. هەروەها یارییەکان تایبەتن بە سەکۆیەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ماک و ئەپڵ تیڤی، بەدەر لەو سەکۆیانە، یارییەکان لە هیچ سەکۆیەکی دیکەدا بەردەست ناکرێن.

ئەپڵ ناوی ژمارەیەک لەو یارییانەی بڵاوکردەوە کە لە خزمەتگوزارییەکەدا بوونیان دەبێت:

  • Where Cards Fall
  • The Pathless
  • LEGO Brawls
  • Hot Lava
  • Oceanhorn 2: Knights of the Lost Realm
  • Beyond a Steel Sky
  • Mr. Turtle
  • Frogger in Toy Town
  • Lega Arthouse, Cardpocalypse
  • No Way Home
  • Down in Bermuda
  • The Bradwell Conspiracy
  • Projection: First Light
  • Lifelike
  • Sayonara Wild Hearts
  • Repair
  • Sneaky Sasquatch
  • UFA on Tape: First Contact
  • Sonic Racing
  • Doomsday Vault
  • ATONE: Heart of the Elder Tree
  • HitchHiker
  • Spidersaurs
  • Yaga
  • Monomals
  • Enter The Construct
  • Overland
  • Winding Worlds
  • Kings of the Castle

ئەپڵ ڕایگەیاند زیاتر لە 1 ملیار لە کۆگای ئەپ ستۆردا یارییەکانیان داگرتووە، هەروەها زیاتر لە 300.000 یاری لە نێو کۆگاکەدا بوونی هەیە. ئەمە بە هەنگاوێکی باشی ئەپڵ هەژمار دەکرێت بۆ گرنگی دان بە یارییەکان، سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیاندنی ستۆدیۆی تایبەت بە بەرهەمهێنانی یاری بەشێک نەبوو لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆ. خزمەتگوزارییەکە لە 150 وڵاتی جیهاندا بەردەست دەکرێت.

بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەی دەرهێڵیش یارییەکان بکەن. نرخی بەژداربوون و کاتی تەواوی بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکە نادیارە، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکە بەردەست دەکات.

25 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424