ئەپڵ
25, ئازار 2019
ئەپڵ ئەپی Apple TV ـی بە تایبەتمەندی زیاتر و ڕووکاری نوێوە نوێکردەوە

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ئەپی Apple TV ـی بە تایبەتمەندی زیاتر و ڕووکاری نوێوە نوێکردەوە.
ئەپەکە خاوەن دیزاینێکی نوێیە و ئاسانە لە بەکارهێناندا. لەمەودوا ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات گشت فیلم و دراماکان ڕاستەوخۆ سەیر بکەیت، لەگەڵ نیشاندانی گشت وردەکارییەکانی. کە لە پێشوودا بە گرتە کردن لە فیلم و دراماکان، ئەپی تایبەت بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری بۆ دەکردیتەوە. هەروەها دەتوانرێت فیلم و دراماکان ڕاستەوخۆ لە نێو ئەپەکەدا بکڕدرێن.
یەکەمجار ئەپەکە بۆ ئامێرەکانی ماک بەردەست دەکرێت. هەروەها ئەپەکە بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی Samsung و LG و Sony و Vizio، وە لە خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکانی Roku و Amazon ـدا بەردەست دەکرێت.
ئەپەکە لە مانگی 5 ـی ئەمساڵدا لە 100 وڵاتی جیهاندا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.