گەرمترین

مۆبایلی Huawei P30 بە کامێرای نایاب و پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە ڕاگەیەندرا

لە کۆتاییدا و دوای چەندین هەواڵی دزەپێکراو و پێشبینی هواوەی مۆبایلەکانی P30 Pro و P30ی ڕاگەیاند، لە بابەتی پێشوودا باسمان لە P30 Pro کرد(خوێندنەوە)، لەم بابەتەش باس لە P30 دەکەین.

لە ڕووی پشتەوە ٣ کامێرا هەیە، کامێرایەکی ٤٠ مێگاپیکسڵی سەرەکی کە سۆنی بە تایبەت بۆ مۆبایلەکەی دروست کردووە و فلتەری ڕەنگەکانی RYYBە لەجیات RGGB بۆ وێنەگرتنی باشتر لە تاریکیدا، کامێرایەکی گۆشەفراوانی ١٦ مێگاپیکسڵیش یەکێکی دیکەیە لە کامێراکان، سێیەم کامێراش لە جۆری Telephotoیە و ٨ مێگاپیکسڵە و بەهۆیەوە دەتوانیت زوومی بینایی(optical) بکەیت تاوەکوو ٣ هێندە.

 

لە ڕووی پێشەوە ڕوونمایەکی ٦.١ ئینج هەیە لە جۆری Oled و بە ڕوونی +FullHD، لە ژێر ڕوونماکە هەستەوەری پەنجەمۆر هەیە و جگە لەوە ڕوونماکە کارێکی دیکەشی هەیە بەهۆی نەبوونی دەرچەی بڵندگۆی تایبەت بە پەیوەندییەکان(earpiece)! بەڵکوو دەنگ بە ڕوونماکەدا تێدەپەڕێت، ڕاگر(Notch)ێکی بچوکیش کامێرایەکی ٣٢ مێگاپیکسڵی لەخۆگرتووە بۆ شەیدایانی سێڵفی.

 

مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Kirin 980 کار دەکات و خاوەن پاترییەکە بە فراوانی ٣٦٥٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر کە بە توانای ٢٢.٥ وات بارگاوی دەبێتەوە.

 

پێش و پشتی مۆبایلەکە شووشەن و چوارچێوەکەی کانزا، خاوەن بڕوانامەی IP53یە و تا ڕاددەیەکی کەم پارێزراوە لە ئاو و تۆز، جگە لەوەش خاوەن دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆکە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات، بە ڕووکاری EMUI 9.1 کار دەکات کە بنیاد نراوە لەسەر ئەندرۆید ٩.

 

مۆبایلەکە ٥ ڕەنگی هەیە، ڕەش، سپیی مرواری، سوری(Amber sunrise)، ڕەنگی (Breathing crystal) کە تێکەڵەیەکە لە سپی و شین، ڕەنگی (Aurora) کە تێکەڵەیەکە لە شین و سەوز.

نرخی مۆبایلەکە لە ئەوروپا ٧٩٩ یۆرۆیە بۆ جۆری ٦گب/١٢٨گب

 

سەرچاوە :

26 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
314