سامسۆنگ
26, ئازار 2019
سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A70ـی بە پاتری 4.500 ملی ئەمپێر و سێ کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 26/3/2019 نوێترین مۆبایلی زنجیرەی Galaxy A ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Galaxy A70، لە ڕووی دیزاینەوە مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆبایلەکانی دیکەی زنجیرەکەیە بەڵام Galaxy A70 خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەتر و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزی وەک هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و 3 کامێرایە.
لە بارەی مۆبایلەکەشەوە سامسۆنگ دەڵێت:-
Galaxy A70 جیاوازە چونکە دیزاینکراوە لە ڕێگای نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگ لەگەڵ تایبەتمەندیە سەرەکیە باشترکراوەکان، هەروەها خاوەنی دیزاینێکی جوان و ڕوونمایەکی گەورە و سێ کامێرا و پاتریەکی بەهێزە.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە لە جۆری Super AMOLED لەگەڵ نۆچێکی بچوک کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە و هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرای ستون لەسەر یەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ بۆ هاوێنەی یەکەم و 8 مێگاپێکسڵ بۆ هاوێنەی دووەم و 5 مێگاپێکسڵ بۆ هاوێنەی سێیەم.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.7 ئینج و بە ڕوونی 1080×2400 پێکسڵ و بە دووری 20:9
- پڕۆسێسەر: ئاشکرا نەکراوە
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 32+8+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4.500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 25 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- ڕەنگ: ڕەش و شین و مەرجانی و سپی
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: بڕیارە سامسۆنگ لە بەرواری 10/4/2019ـدا زانیاری زیاتر لە بارەی مۆبایلەکەوە ئاشکرا بکات
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.