هەواڵ
26, ئازار 2019
هواوەی مۆبایلی Huawei Enjoy 9S و Huawei Enjoy 9eـی بە فەرمی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی ئەمڕۆ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Huawei Enjoy 9S و Huawei Enjoy 9eـی ڕاگەیاند، لە بارەی تایبەتمەندیەکانەوە مۆبایلی Huawei Enjoy 9S خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LTPS IPS LCD و کاردەکات بە پڕۆسێسەری Kirin 710، لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە و نۆچێکی بچوکیش لە خۆدەگرێت و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە بەشی پشتەوەش هەڵگری سێ کامێرای ستون لەسەر یەکە و لەگەڵیدا هەستەوەری پەنجەمۆریش بە هەمان شێوە لە پشتەوەی جێگیرکراوە.
لە بارەی مۆبایلی Huawei Enjoy 9e ئەوا خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و کاردەکات بە پڕۆسێسەری Helio A22، لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە و نۆچێکی بچوکیش لە خۆدەگرێت و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە بەشی پشتەوەش خاوەنی یەک کامێرایە و لەگەڵیدا هەستەوەری پەنجەمۆریش بە هەمان شێوە لە پشتەوەی جێگیرکراوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Huawei Enjoy 9S:-
- ڕوونما: لە جۆری LTPS IPS LCD و بە قەبارەی 6.21 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Hisilicon Kirin 710
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+16+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 10 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: شین و ڕەش و سوور
- نرخ: لە 220$ دۆلارەوە دەست پێدەکات
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Huawei Enjoy 9e:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.09 ئینج و بە ڕوونی 720×1560 پێکسڵ و بە دووری 19:5:19
- پڕۆسێسەر: Mediatek Helio A22
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3020 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و شین و ئاڵتونی
- نرخ: لە 130$ دۆلارەوە دەست پێدەکات
- بەرواری بەردەستبوون: 8/4/2019

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.