مایکرۆسۆفت
27, ئازار 2019
لەوانەیە ئەمساڵ دیزاینی نەرمەکاڵای File Explorerـی ویندۆز نوێبکرێتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە شێوەیەکی جێگیر و بە تێپەڕبوونی ساڵ هەڵدەستێت بە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵای File Explorer، هەر بۆیە گەر ئارەزووی بینینی دیزاینی نوێی ئەم نەرمەکاڵایە بکەیت ئەوا لەوانەیە ئەم ساڵ مایکرۆسۆفت داخوازیەکەت بەدی بهێنێت، چونکە بە پێی HTNovo کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت لە کاتێکی دیارینەکراوی ئەم ساڵدا دیزاینی نوێی File Explorer ڕابگەیەنێت.
دیزاینە نوێیەکە پشت دەبەستێت بە زمانی دیزاینی Fluent Design کە تایبەتە بە مایکرۆسۆفت و پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاگەیاندبوو، هەرچەندە ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ماڵپەڕی HTNovo هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی نەرمەکاڵاکە کە دیزاین کراوە لە لایەن Michael Westـەوە و ئەمیش دیزاینەرێکە لە مایکرۆسۆفتدا کاردەکات، هەروەها بە پێی وێنەکەی خوارەوە ئەگەر دیزاینە نوێیەکە بەم شێوەیە بێت ئەوا بێگومان خاوەنی چەند گۆڕانکاریەکی جوان دەبێت لە ڕووکاری نەرمەکاڵاکەدا، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت لەگەڵ ئەم نوێکاریەدا تایبەتمەندی نوێ بۆ File Explorer زیاد دەکرێت، هەرچەندە لەوانەیە ئەم گۆڕانکاریانە هەتاوەکو ساڵی 2020 هیچ هەواڵێکیان لە بارەوە نەبێت.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.