هەواڵ
27, ئازار 2019
یاریە خۆڕاییەکانی مانگی چواری بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی یاریە خۆڕاییەکانی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold ڕاگەیاند، لە مانگی چواردا بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس وەن چوار یاری دەبنە خۆڕایی لەگەڵ دوو یاری بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس 360.
یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی Xbox Live Gold لەسەر ئامێری ئێکس بۆکس وەن:-
- The Technomancer
- Outcast – Second Contact
- Star Wars Battlefront II
- Tom Clancy’s Ghost Recon Advanced Warfighter 2
یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی Xbox Live Gold لەسەر ئامێری ئێکس بۆکس 360:-
- Star Wars Battlefront II
- Tom Clancy’s Ghost Recon Advanced Warfighter 2
بەرواری بەردەستبوونی یاریەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریە خۆڕاییەکانی مانگی چواری بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.