هەواڵ
27, ئازار 2019
یارییەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای Epic Gamesـدا بووەتە خۆڕایی

کۆمپانیای Epic Games لە بەڵێنەکەی خۆی بەردەوامە و هەموو دوو هەفتەیەک و بە درێژایی ساڵی 2019 یاریەک لەسەر کۆگا نوێیەکەی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دەکاتە خۆڕایی، یاری ئەم جارەشیان هەڵگری ناونیشانی Oxenfreeـە و یەکێکە لە ناوازەترین یاریەکانی 2D و لە ئێستادا دەتوانیت یاریەکە بە خۆڕایی بەدەست بهێنیت لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە.
هەروەها یاریەکە لە ئێستاوە هەتاوەکو بەرواری 4/4/2019 بەردەستە بە خۆڕایی واتە هەتاوەکو 9 ڕۆژی دیکە، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها دروستکردنی هەژمارێکە پاشان داخڵکردنیەتی لە کۆگاکەدا، پاش ئەمە تەنها بە شوێن یاریەکەدا بگەڕێ و زیادی بکەرە سەر هەژمارەکەت.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکە:-
- OS: Windows 7
- Processor: Intel i3 2.0 GHz
- Memory: 2 GB RAM
- (Graphics: 1GB Shader Model 3.0 Compatible (DirectX 9.0c
- DirectX: Version 9.0c
- Storage: 3 GB available space
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.