مایکرۆسۆفت 28, ئازار 2019

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە لە بەژداری نەکردن لە چالاکییەکانی ڕۆژی “درۆی نیسان”

یەکەم ڕۆژی مانگی 4 ـی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی “درۆی نیسان” ـە، ڕەنگە زۆربەمان ڕقمان لە چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە بێت، وە بە پێچەوانەوە. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەربارەی ئەو ڕۆژە هۆشداری دایە کارمەند و فەرمانبەرەکانی بۆ نەبوونی هیچ چالاکییەکی پەیوەندیدار بە ئەو نەریتەوە لە ڕۆژی 1 ـی مانگی 4 ـدا. ئەمەش وەکو هەنگاوێک بۆ نەهێشتنی ئەو نەریتە چاوی لێ دەکرێت.

مایکرۆسۆفت لە پەیامێکدا کە لە لایەن کریس کابۆسێلا بەڕێوەبەری بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە بۆ سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرەکانی ناردووە، داوا دەکات کە بە دوور بن لە هەبوونی چالاکی پەیوەندیدار بە ئەو نەریتەوە لە ئەو ڕۆژەدا. بەشێک لە پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

لە یەکێک لە ڕۆژەکانی ساڵدا بە ناوی “درۆی نیسان” کۆمپانیا جیهانییەکان هەوڵ دەدەن تاوەکو چالاکییەکانیان بەدەر بخەن. هەندێک کات دڵخۆشکەرن و هەندێک کاتیش وانین. داوا لە گشت کارمەندەکان دەکەم کە بە دووربن لە نەریتەکە و هیچ چالاکییەکی پەیوەندیداریان بە نەریتەوەکە نەبێت لە ڕۆژی دووشەممەدا. ڕێز لەو کەسانە دەگرم کە کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ چالاکی پەیوەندیدار بە “درۆی نیسان” ـەوە، بەڵام بڕوام وایە شتانی دیکەمان هەیە بۆ قازانج لێکردن وەک لە دەرکەوتنمان بە شێوەیەکی کۆمیدی لە ئەو ڕۆژەدا.

– کریس کابۆسێلا بەڕێوەبەری بازاڕەکان لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

ساڵانە کۆمپانیا جیهانی و بەناوبانگەکان ڕۆژی 1 ـی مانگی 4 تەرخان دەکەن بە بڵاوکردنەوەی شتانێکی ناڕاست و سەرسامکەر و بڕوا پێنەکراو. مایکرۆسۆفتیش لە ڕابردوودا بەژدار بووە لە ئەو ڕۆژەدا، دیارترین کاری کۆمپانیاکە لە ئەو ڕۆژەدا ڕاگەیاندنی ئەپی MS-DOS بوو بۆ ویندۆز فۆن، بەڵام تەنها قسەیەک بوو و هیچی دیکە.

بە هیوای ئەوەی هەمووان بە دوور ببن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە ئەو ڕۆژەدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ