هەواڵ
29, ئازار 2019
هەواڵە دزەپێکراوەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکەن دەربارەی گۆڕانکاریەکانی نوێکاری داهاتووی یاری PUBG MObile

بێگومان زۆرینەمان یاری PUBG MObile ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێکی کەمیش بێت ئەنجامی دەدەین ڕۆژانە، یاریەکە یەکێکە لە سەرکەوتوو ترین یاریەکانی باتڵ ڕۆیاڵ و گەشەپێدەرانی یاریەکەش بەردەوام هەوڵ دەدەن یاریەکە بۆ بەکارهێنەران نوێ بکەنەوە و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەن، لە ماوەی ڕابردووشدا زانیاری نوێ لەم بارەیەوە ئاشکرا بوو و بە پێی چەند هەواڵێکی دزەپێکراو وا دیارە نوێکاری داهاتووی یاری PUBG MObile هەڵگری گۆڕانکاری گەورە و ناوازە دەبێت.
گۆڕانکارییەکانی نوێکاری داهاتووی PUBG MObile:-

- ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕەنگی ناوەوەی نیشانەی تەقەکردن

- زیادکردنی دەنگی پیاو لە گفتوگۆ دەنگیەکاندا، لەگەڵ مانەوەی دەنگی کچەکە (وا دیارە لە نوێکاری داهاتوو ڕزگارمان دەبێت لە هاواری ئەم کچە)

- زیادکردنی بارێکی نوێی زۆمبی

- زیادکردنی باڵندەی هەڵۆ یان داڵ، لەگەڵ یاریکەردا دەمێنێتەوە لە کاتی ڕۆشتنی بۆ هەر شوێنێک

- زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی تەماشات دەکەن لە کاتی یاریکردندا

- زیادکردنی تایبەتمەندی تەماشاکردنی هاوڕێیانت لە کاتی یاریکردنیاندا

- ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شێوازی بردنەوەی یاریکەر (وەک لە وێنەکەدا دیارە شێوازەکەی گۆڕاوە بۆ مریشکێک کە سوور دەکرێتەوە)

تێبینی:-
- سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە دزەپێکراون و دیار نییە ئاخۆ ڕاستن یاخود نا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.