10
سۆنی 29, ئازار 2019 بۆچوون

ڕاگەیاندنی یاریە خۆڕایەکانی مانگی چواری بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس

 

کۆمپانیای Sony PlayStation لە ماوەی ڕابردوودا یاریە خۆڕاییەکانی مانگی داهاتوو واتە چواری بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەسی ڕاگەیاند، باشترین یاری لیستەکە یاری The Surgeـە، ئەم یاریە دەتوانیت ناوزەندی بکەیت بە Dark Soulsـی داهاتوو، چونکە یاریەکە شێوازێکی یاریکردنی سەخت و بێگومان خۆشیش بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات لەمەشدا هاوشێوەی زنجیرەی یاریەکانی Dark Soulsـە، یاریەکە دەتباتە جیهانێکی خاپوورکراو و تیایدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بوونەوەری سەیری پێشکەوتووی خاوەن تەکنەلۆژیا دەبیتەوە.

شایەنی باسیشە کۆمپانیای سۆنی لە ئێستادا یاریە خۆڕاییەکانی پشتگیری لە هەردوو سەکۆی PlayStation 3 و PlayStation Vita ناکات، لە ماوەی ڕابردووشدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو چیدیکە پشتگیری لەم دوو سەکۆیە ناکات و دەیەوێت باشترینەکان بە تەنها بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 4 بهێڵێتەوە.

یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەس:-

  • The Surge
  • Conan Exiles

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەس بن:-

تاگەکان PlayStation Plus
بۆچونی تۆ