هەواڵ
29, ئازار 2019
ڕاگەیاندنی بەشی سێیەم لە یاری Borderlands 3

ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی چالاکیەکانی PAX East 2019ـدا بە فەرمی بەشی سێیەم لە یاری Borderlands ڕاگەیەنرا، ئەمەش پاش 6 ساڵ لە چاوەڕوانی دێت! چونکە ستۆدیۆی Gearbox Software بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام بووە لە کارکردن لەسەر بەرهەمهێنانی بەشە نوێیەکە و بێگومانیش دیارە کارێکی ناوازەی ئەنجامداوە بە پێی ئەوەی لە کاتی پیشاندانی ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکەدا هەزارەها خەڵک لە ژووری چالاکیەکەدا بە هاوار و دەنگی بەرزەوە خۆشیان دەردەبڕی و تەنانەت دەنگیان لە ڤیدیۆی یاریەکە زیاتر بوو.
هەرچەندە ماوەی ڤیدیۆکە کورتە بەڵام تیایدا بە سادەیی هەڵدەستێت بە پیشاندانی شێوازی یاریکردن بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر دیمەنە سینەماییەکانی دەکاتەوە، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا هەتاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە ئاشکرا نەکراوە و ڕانەگەیەنراوە بەڵام بڕیارە زانیاری زیاترمان بەدەست بکەوێت لە بەرواری 3/4/2019ـدا واتە پاش هەفتەیەک، هەروەها Borderlands 3 بڕیارە لە کاتی ڕاگەیاندنی بە فەرمی بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.