شاومی 30, ئازار 2019

مۆبایلی Pocophone F1 سەردەکەوێت بەسەر OnePlus 6ـدا و زۆرترین فرۆش لە هیند تۆمار دەکات

وەک ئاشکرایە مۆبایلی OnePlus 6 لە ماوەی چەند ڕابردوودا پڕفرۆشترین مۆبایل بووە لە وڵاتی هیند و بێگومان هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکە خاوەنی نرخێکی گونجاو و تایبەتمەندی بەرزە، بەڵام OnePlus 6 چیدیکە لە پلەی یەکەمدا نییە و لەمەدا مۆبایلی Pocophone F1 پێشیکەوتەوە، ئەمەش بە پێی ژمارە و زانیاریە بڵاوکراوەکان لە لایەن ڕێکخراوی IDC تایبەت بە لێکۆڵینەوەی بازاڕەکان.

هەر لەم بارەیەشەوە بەڕێوبەری کۆمپانیای شاومی Manu Jain لە هیند جریوەیەکی لە تۆڕی تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا خۆشحاڵی خۆی بەم ئەنجامە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا “پاڵەوانەی خێرایی پلەی دووەم بە هەند وەرناگرێت” ئەمەش وەک ئاماژەکردنێکە بۆ نیشانەی وەن پڵەس، هەروەها مۆبایلی Pocophone F1 هەرزانترین مۆبایلی ئاست بەرزە کە هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 845 بێت لە بازاڕەکانی ئێستادا و نرخی زیاترە لە 15 هەزار ڕوبیەی هیندی.

جریوەی بەڕێوبەری کۆمپانیای شاومی Manu Jain لە هیند:-

تاگەکان OnePlus 6 Pocophone F1
بۆچونی تۆ