هەواڵ
31, ئازار 2019
بە فەرمی ڕاگەیاندنی یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی F1 2019

بە داخەوە یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکان لە کەمبوونەوەدا بووە بە تایبەت لە ساڵی 2019ـدا هۆکاری ئەمەش وەک ڕای خۆم یاریەکانی باتڵ ڕۆیاڵە، بەڵام وا دیارە گروپی گەشەپێدەرانی Codemasters کە هەستاون بە گەشەپێدانی زنجیرەی یاریەکانی فۆرمۆلا وەن لەم ساڵدا هەڵدەستن بە زیندوو کردنەوەی یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکان ئەویش بە ڕاگەیاندیان بۆ بەشێکی نوێ لە زنجیرەکە ئەویش F1 2019ـە.
بەشە نوێیەکە وا دیارە هەڵگری گۆڕانکاری نوێ و جیاواز دەبێت بە تایبەت پاش ئەوەی گروپی گەشەپێدەرانی یاریەکە ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمەڵێک لە شارەزایانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان بێگومان ئەمەش وا دەکات شێوازێکی جیاواز بۆ یاریکەر بەردەست بکات لە کاتی تاقیکردنەوەی بۆ یاریەکە، شایەنی باسە بەشی پێشوو لە یاریەکە لە مانگی 8ـی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا بەڵام وا دیارە بەشە نوێیەکە هەندێک زووتر ڕادەگەیەنرێت چونکە وا بڕیارە لە بەرواری 28/6/2019ـدا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 بەردەست بکرێت.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری F1 2019 بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.