10
ئەپڵ 31, ئازار 2019 بۆچوون

ڕەنگە بەمنزیکانە پشتگیری ئامێرەکانی Chromecast بۆ ئەپی Apple Music زیاد بکرێت

ئەپڵ بەردەوامە لە گرنگی پێدان بە سەکۆی ئەندرۆید. لە مانگی ڕابردوودا ئەپڵ پشتگیری Google Assistant ـی بۆ ئەپی Apple Music لە ئەندرۆید زیاد کرد، کە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا میوزیکەکانی نێو ئەپی Apple Music پەخش بکەن بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانیان. بۆ ئەمجارەش دەیەوێت ئەپەکە دەوڵەمەندتر بکات بە زیادکردنی پشتگیری بۆ ئامێرێکی دیکە.

لە وەشانی 2.8.2 ـی ئەپی Apple Music بۆ ئەندرۆید چەند کۆدێک بەدی کراون کە وا دەردەکەون پشتگیری لە ئامێرەکانی Chromecast ـی گووگڵ بکەن. ئەمەی خوارەوە بەشێک لە کۆدە بەدیکراوەکانن کە چەند جارێک ناوی ئامێری Chromecast هاتووە:

ئەگەر پشتگیرییەکە بۆ ئەپی Apple Music زیاد بکرێت، بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەندرۆید دەتوانن میوزیکەکانی نێو ئەپی Apple Music ـی ئامێرەکانیان پەخش بکەن بۆ ئامێرەکانی Chromecast.

تا ئێستا پشتگیرییەکە زیاد نەکراوە بۆ ئەپەکە، بەڵام کۆدە نوێیەکانی نێو ئەپەکە، پێمان دەڵێن کە زیادکردنی پشتگیرییەکە لە ڕێگایە و بەمنزیکانە زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ