گووگڵ

لە پازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، تایبەتمەندی نانەوەی کات بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان لە Gmail زیادکرا

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی 1ی 4، تەمەنی خزمەتگوزاری Gmail بووە 15 ساڵی تەواو. لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، گووگڵ تایبەتمەندییەکی پێویستی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیادکرد و پەرەی بە تایبەتمەندییەکی دیکەش دا.

ماوەیەکی زۆرە بەکارهێنەرانی Gmail لە چاوەڕوانی زیادکردنی تایبەتمەندی نانەوەی کاتن بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان، لە کۆتایدا و ئەمڕۆ گووگڵ تایبەتمەندییەکەی بەردەست کرد و کردییە دیارییەک بۆ بەکارهێنەرانی، بە بۆنەی پازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی خزمەتگوزارییەکەوە.

لە ڕێگای تایبەتمەندییەکەوە، دەتوانرێت کات و ڕێکەوتێک دیاری بکرێت بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان بۆ کەسی مەبەست. بۆ ئەنجامدانی نانەوەی کات بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان، لە بەشی ڕاستی دوگمەی Send پەنجە بنێ بەو وێنۆچکەیەی ڕووی لە خوارەوە و لە پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی Schedule send، دواتر ئەو ڕێکەوت و کاتە دیاری بکە کە دەتەوێت لەو کاتەدا ئیمەیڵەکە بۆ کەسی دیاریکراو بنێردرێت. هەر وەک وێنە جوڵاوەکەی خوارەوە.

لە پاڵ زیادکردنی تایبەتمەندی نانەوەی کات بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان، گووگڵ تایبەتمەندی ڕێکخەری زیرەک (Smart Compose) ـی باشتر کرد. تایبەتمەندییەکە وەکو پێشبینیکەرێکی زیرەک وایە و لە پێش نووسینی وشەی مەبەست، بە زوویی پێشبینیت بۆ دەکات و کاتی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

تایبەتمەندی نانەوەی کات بۆ ناردنی ئیمەیڵەکان و باشترکردنی تایبەتمەندی ڕێکخەری زیرەک بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران لە وێبدا زیاد بووە و بەمزووانە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەش زیاد دەبێت کە تاوەکو ئێستا بۆیان زیاد نەبووە. بێگومان ئەگەر تاوەکو ئێستا بۆت زیاد نەبووە، پێویستە چاوەڕێ بکەیت. هاوکات بەم نزیکانە تایبەتمەندی نانەوەی کات بۆ ئەپی Gmail لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :

Android Police

1 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424