هەواڵ 2, نیسان 2019

لە دوای 8 ساڵ، بە یەکجاری یاری Pool Live Tour وەستێندرا

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2010 ـەدا یاری Pool Live Tour لە بەشی یارییەکانی نێو تۆڕی فەیسبووکدا بەردەستکرا. یارییەکە لە چەشنی وەرزشی بوو و تایبەت بوو بە یاری بلیارد. لە ماوەی بەردەست بوونیدا، توانی ڕۆژانە ملیۆنان یاریکەر لە خۆی کۆ بکاتەوە. بەڵام کۆمپانیای Geewa و بەرهەمهێنەری یاری بەناوبانگی Pool Live Tour لە دوای 8 ساڵ بەردەوامبوون، دوێنێ (1 ـی 4) یارییەکەی بە یەکجاری وەستاند.

لە ماوەی بەردەست بوونی یارییەکەدا، توانی ڕۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن یاریکەری چالاک بگرێتە خۆی، هەروەها توانراوە لەو ماوەیەدا 100 ملیار تۆپ بخرێتە نێو سەبەتەی مێزەکانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی ئەو 8 ساڵەدا توانراوە 11 ملیار یاری لە لایەن یاریکەرانەوە ئەنجام بدرێت. لە ساڵی 2013 ـەدا یارییەکە بە شێوەی ئەپ بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستکرا. هۆکاری داخستنی یارییەکە، بۆ کەم بوونەوەی ژمارەی یاریکەرانی یارییەکە دێت، هۆکاری ئەم کەم بوونەوەیەی ژمارەی یاریکەرانەش بۆ سەرهەڵدانی یارییە جیاوازەکان و چوونە بە لێشاوی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەرەکان بۆ سەر مۆبایل بوو.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یارییەکە سوپاسی گشت ئەو یاریکەرانە دەکات کە ببوونە بەشێک لە یارییەکە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا.

بە خەمبارییەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە Pool Live Tour داخرا و چیدیکە بەردەست نییە. هەموو چیرۆکێک کۆتاییەکی هەیە، دەمانەوێت سوپاست بکەین کە بوویتە بەشێک لە یارییەکە، وە سوپاس بۆ پشتگیری و گشت کاتەکانت و ئەو خۆشییانەی کە لە کاتی یاریکردندا بەدەستت هێناون. سوپاس بۆ تیگەیشتنت.

– تیمی یاری Pool Live Tour

هیچ یادگارییەکت هەیە لەگەڵ یارییەکەدا؟ لە لێدوان پێمان بڵێ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ