هەواڵ
3, نیسان 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی نەخشەیەکی نوێ بۆ دۆخی باتڵ ڕۆیاڵ لە Black Ops 4

ستۆدیۆی Treyarch لە ماوەی ڕابردوودا نەخشەیەکی نوێی بۆ دۆخی باتڵ ڕۆیاڵی یاری Black Ops 4 ڕاگەیاند، سەبارەت بە نەخشە نوێیەکە ئەوا هەرچەندە ماوەیەک دەبێت ستۆدیۆی ناوبراو ئاماژەی بە ڕاگەیاندنی ئەم نەخشەیە دابوو بەڵام وا هەست دەکرا تەنها بەشێکی بچوک دەبێت لە دۆخی Blackout بەڵام وا دیارە پێشبینیەکە بەم شێوەیە نەبوو، نەخشە نوێیەکە ناوی Alcatrazـە و جیاواز لە نەخشەکانی دیکە مەودایەکی بچوکی دەبێت.
بێگومان لەگەڵ کەمبوونەوەی مەوداکانیشدا یاریکەران زیاتر لە یەکترەوە نزیک دەبن ئەمەش بە دڵنیایەوە وا دەکات شەڕکردنی نێوانیان توندتر و زیاتر بێت، سەرەڕای ئەوەش ئەگەری هەیە گروپەکەت توانای زیندوو بوونەوەی هەبێت بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی گروپەکەت لە ژیاندا مابێت، هەر بۆیە پێویستە یاریکەر لە کاتی یاریکردنیدا سەرجەمی گروپەکانی دیکە بکوژێت و هیچ یاریکەرێکیان نەهێڵێتەوە بە زیندوویی، سەبارەت بە نەخشەی Alcatraz ئەوا لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 4 و هەفتەیەکی دیکەش بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس و کۆمپیوتەر.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی نەخشە نوێیەکە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.