10
هەواڵ 3, نیسان 2019

ئێستا بۆ ماوەی مانگێک دۆخی Blackoutـی یاری Call of Duty Black Ops 4 بە خۆڕایی تاقیبکەرەوە

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ستۆدیۆی Treyarch لە ماوەی ڕابردوودا تاقیکردنەوەیەکی خۆڕایی ماوە درێژی بۆ دۆخی Blackout ڕاگەیاند، لێرەشدا مەبەستمان لە دۆخی Blackoutـی تایبەت بە یاری Call of Duty Black Ops 4ـە، تاقیکردنەوە خۆڕاییەکە لە ڕۆژی ڕابردووەوە واتە لە 2/4/2019ـەوە هەتاوەکو مانگێکی دیکە دەست پێدەکات و تۆش ئەگەر خاوەنی هەریەکێک لە سەکۆی پلەیستەیشن 4 یان ئێکس بۆکس وەن بیت یاخود تەنانەت کۆمپیوتەریش ئەوا دەتوانیت بۆ ماوەی مانگێک دۆخەکە تاقیبکەیتەوە.

سەبارەت بە چۆنیەتی بە دەستهێنانی یاریەکە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ئەوا تەنها لۆنچەری تایبەت بە Blizzard دابگرە و پاشان لە لیستی یاریەکانی لای چەپ تێبینی یاری Call of Duty Black Ops 4 دەکەیت، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها کرتە کردنە لە داگرتن هەتاوەکو یاریەکە داببەزێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، بەڵام لەوانەیە زۆری قەبارەی یاریەکە کێشەت بۆ دروست بکات چونکە لەسەر کۆمپیوتەر قەبارەکەی نزیک 100 گێگابایت دەبێت.

  • کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی لۆنچەرەکە (Blizzard)

تایبەتمەندیەکانی کارپێکردن:-

  • (OS: Windows 7 or higher (64-bit
  • CPU: Intel Core i3-4340 / AMD FX-6300
  • RAM: 8GB
  • Graphics: GeForce GTX 660 2GB / GeForce GTX 1050 2GB or Radeon HD 7950 2GB
بۆچونی تۆ