10
سۆنی 3, نیسان 2019 بۆچوون

کۆمپانیای سۆنی فرۆشی چاویلکەی PlayStation VRـی ڕاگەیاند

لەوانەیە تەکنەلۆژیای VR نەبووبێتە هۆکاری هەڵگیرسانی شۆڕشێکی گەورە لە بازاڕە تەکنولۆژییەکاندا بەڵام وا دیارە چاویلکەی PlayStation VRـی تایبەت بە کۆمپانیای سۆنی بە شێوەیەکی باش جێی خۆی لە بازاڕی تەکنەلۆژیادا کردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سۆنی لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا فرۆشی چاویلکەی PlayStation VRـی ڕاگەیاند و فرۆشی ئامێرەکەش بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی وەک HTC Vive و Oculus Rift باشتر بووە، بە شێوەیەک توانیویەتی 4.2 ملیۆن یەکە لە چاویلکەکە بفرۆشێت ئەمەش بێگومان لە بەرواری بەردەستبوونیەوە هەتاوەکو 3/3/2019ـی ئەم ساڵ.

تاگەکان PlayStation VR
بۆچونی تۆ