مۆبایل و تابلێت
3, نیسان 2019
کۆمپانیای HMD Global مۆبایلی Nokia X71 ـی بە چاڵی ژێر ڕوونما و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە نمایشکرد

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە تایوان، دوێنێ کۆمپانیای HMD Global خاوەن براندی مۆبایلەکانی نۆکیا مۆبایلی Nokia X71 ـی بە چاڵی ژێر ڕوونما و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە نمایشکرد.
مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا دیزاینی پشتەوەی نزیکە لە دیزاینی مۆبایلی Nokia 8.1. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +FHD، چاڵ لە ژێر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە و نۆچ لەسەر ڕوونماکەیدا نییە. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ڕوونماکەی جێگر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 128 گێگابایت. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پشتەوەی جێگیر کراوە و خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3.500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nokia X71:
- ڕوونما: 6.39 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و وردی نیشاندانی 1080 بە 2316 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 660.
- گرافیک: Adreno 512.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8 ملیمەتر.
- کێش: 180 گرام.
- پاتری: 3.500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری ultrawide. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری depth sensor.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C، دەرچەی بیستۆک.
- ڕەنگ: ڕەش.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
نرخی مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا لە دەوری 390$ ـدایە و لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا لە وڵاتی تایوان بەردەست دەکرێت. نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە بازاڕی وڵاتانی جیهان نەزانراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.