ئەپڵ

پێشبینی دەکرێت ئەپڵ قەبارەی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو کەم بکاتەوە و تەنکتریان بکات

هەموو ساڵێک و لە مانگی 9 ـدا ئایفۆنی نوێ لە لایەن ئەپڵەوە دەبینین. پێگەکانیش چەند ساڵێک لە پێش بەردەست کردنیان، دەست دەکەن بە پڕوپاگەندە و پێشبینی کردن دەربارەیان. پێگەیەک پێشبینی دەکات قەبارەی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو کەم بکرێنەوە و تەنکتریان بکات.

پێگەی DigiTimes پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ 3 جۆر ئایفۆنی نوێ بەردەست بکات، ڕوونمای ئایفۆنەکان لە جۆری OLED دەبێت و قەبارەی ڕوونماکانیان 5.42 و 6.06 و 6.67 ئینج دەبێت. بەمەش قەبارەیان بچووکترە لە چاو ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی ڕابردوو (XR ، XS ، XS Max). لەگەڵ ئەمەشدا ڕەنگە کۆمپانیاکە قەبارەیان تەنکتر بکات.

هەروەها پێگەکە ڕایگەیاند ئەپڵ لە ئەمساڵدا 3 جۆری دیکەی ئایفۆن بەردەست دەکات بە هەمان قەبارەکانی ئایفۆنەکانی ساڵی ڕابردوو، کە ئەوانیش قەبارەیان 5.8 و 6.1 و 6.5 ئینج بوون.

بە پێی پێگەکە بێت، ئەپڵ ڕوونمای جۆری Y-Octa ـی کۆمپانیای سامسۆنگ یاخود ڕوونمای جۆری TOE ـی کۆمپانیای ئێڵ جی بەکار دەهێنێت بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو. نەشیشاردۆتەوە ڕوونمای جۆری Y-Octa هەلی زیاترە تاوەکو لە لایەن ئەپڵەوە بەکار بهێندرێت، چونکە دەرفەتی زیاتر بە تەنککردنەوەی ئەستووری دەبەخشێت.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر پێیان وتین کە ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن 3 کامێرا دەبن لە پشتەوە. هەرچەندە زووە تاوەکو پێشبینی بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو بکرێت، بەڵام شایەنی باسکردن و ڕەنگە ڕاست دەربچن.

سەرچاوە :

3 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947