هەواڵ
4, نیسان 2019
ڕاگەیاندنی تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاری Anno 1800

کۆمپانیای یویبیسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا و بە فەرمی تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاری Anno 1800ـی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاری Anno 1800 لە بەرواری 16/4/2019ـدا بە فەرمی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێت ئەمەش لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە بێگومان، سەبارەت بە یاریەکە هەروەک لە ڤیدیۆی ڕاگەیاندنیدا دیارە یاریەکە شێوازێکی سادەی هەیە و تیایدا هەڵدەستیت بە بنیادنان و گەشەپێدانی شارێک، ئەمەش بە دروستکردنی بینا و شوێنی نوێیە.
تایبەتمەندی کارپێکردن:-
- OS: Windows 7 64-Bit
- RAM: 8 GB RAM
- CPU: Intel i5-4460 – 3.2 Ghz, AMD Ryzen3 1200 – 3.1 Ghz
- GPU: Nvidia GTX 670 – 2GB, AMD Radeon R9 270X – 2GB
- Settings : Low 1080p 60fps
تایبەتمەندی پێشنیارکراو:-
- OS: Windows 7 64-Bit
- RAM: 8 GB RAM
- CPU: Intel i5-4690K – 3.5 Ghz, AMD Ryzen5 1500X – 3.5 Ghz
- GPU: Nvidia GTX 970 – 4GB, AMD Radeon R9 290X – 4GB
- Settings : High 1080p 60fps
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.