ئەپڵ 5, نیسان 2019

ئەپڵ نرخی بڵندگۆی HomePod ـی بە ڕێژەی 15% کەم کردەوە

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دوێنێ (4 ـی 4) کۆمپانیای ئەپڵ نرخی بڵندگۆی HomePod ـی بە ڕێژەی 15% لە گشت کۆگا فەرمییەکانی خۆی کەم کردەوە.

نرخی بڵندگۆکە لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە بە 349$ بوو. بەڵام ئەپڵ نرخی بڵندگۆیەکەی بە ڕێژەی 15% کەم کردەوە. ئێستا نرخی بڵندگۆکە لە کۆگا فەرمییەکانی ئەپڵ لە ئەمریکا بە 299$ ـە و لە کەنەدا بە 399$ ـە و لە ئینگلتەرا بە 279£ ـە.

ڕەنگە ئەم نرخ کەم کردنەوەیە، بەردەستکردنی نەوەیەکی نوێی لە بڵندگۆیەکە بە دوادا بێت. پێشووتر دەنگۆ هەبوو کە گوایە ڕێژەی فرۆشی بڵندگۆکە نەگەیشتۆتە ئاستی چاوەڕوانی ئەپڵ. ئەمەش زەحمەتە لە کاتێکدا کە بڵندگۆی Amazon Echo لە مەیدانەکەدا بێت. نرخ کەم کردنەوەکە وەکو هیوایەک وایە بۆ ئەپڵ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشی بڵندگۆکە.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەپڵ HomePod
بۆچوونەکان
  • قەزوان

    دەستەکانت خۆش بن کاکە ماکوانی ئازیز، بۆ بابەتەکە و بۆ دانانی سەرچاوەکەی بە بەستەر.
    ئەمە نووسینێکی پێشکەوتوانەیە هەر بژیت.

بۆچونی تۆ