10
ئەندرۆید 29, ئازار 2013 بۆچوون

با ئەم خەونە بهێنینە دی! دەنگدان بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ تەختەکلیلی Swift key ئەندرۆید!

ڕێژەیەکی زۆر لە کوردستان ئەم مۆبایلانە بەکاردەهێنن کە بە سیستەمی کارگێری ئەندرۆید کاردەکەن نمونەی ئەم مۆبایلانەش سامسۆنگ گالەکسی و سۆنی ئێکسپێریا و ئێچ تی سی و …چەندانی تریش. ئاشکرایە کە ئەم سیستەمە سەرچاوە کراوەیە و چەندان ڕێگە هەیە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی و زیدکاری بۆ سیستەمەکە. لەوانە زیادکردنی تەختەکلیلە کە بەهۆی ئەم ڕێژە زۆرەی ئەپی تەختەکلیل لە گووگڵ پلەی دەتوانرێت ئەم کارە بکرێت یان گەر خۆت گەشەپێدەرت دەتوانیت خۆت دروستی بکەیت. ئەم ئەپانە پشتگیری چەندان زمانی جیهانی دەکەن بەڵام زۆریان کێشەیان هەیە  و بەکارهێنەر دوچاری کیشە دەکەن لەکاتی بەکارهێنانیان دا. بەڵام ئەپی Swift Key کە ئەپێکە و بریتییە لە تەختە کلیلێکی پیشکەوتوو بۆ سیتەمی ئەندرۆید و چەندان زمان لەخۆی دەگرێت بەڵام زمانی کوردی تێدا نییە بۆ ئەم مەبەستە پێگەی ئەندرۆید کورد لەدوای قسە و گفتوگۆ لەگەڵ گەشەپێدەرانی ئەم ئەپە پێیان وتراوە دەبێت لە پێگەکەی خۆیان واتە Swift key بەشێک بکرێتەوە و خەڵکی بانگهێشت بکرێت بۆ دەنگدان بۆ زیادکردنی زمانەکە کە زمانی کوردییە و شایەنی باسە زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە پرۆسەکە دەستی پێکردووە و ئێستا ڕێژەی دەنگدان گەیشتووەتە ١٧٧٥ دەنگ و چاوەڕێی دەنگی زیاترن بۆ ئەوەی زمانی کوردی زیادبکرێت.

بەرنامەی Swift Key: بریتیە لە باشترین بەرنامەی تەختەکلیل کە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دانراوە و پشتگیری چەندەها زمان دەکات، وە هەروەها لە بازاری گوگڵ پلەی دا ئەم بەرنامەیە یەکێکە لەبەرنامەنی کە لە  Top دان هەمیشە.  ئەم تەختەکلیلە ٦٠ زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت، ئەم بەرنامەیە زیاد لە ١١ ملیۆن جار داونلۆد کراوە لە گوگڵ پلەی. دیارە ئەوەی کەبەکاریهێنابێت دەزانێت کە چەندە نایابە، بەڕاستی نامە زۆر زۆر بەخێرایی دەتوانیت بنوسیت بەهۆی تایبەتمەندی Predictive Text و Swipe و تایبەتمەندی پاشەکەوتی وشە زۆر بەکارهاتووەکان ، هەروەها تایبەتمەندی گۆڕینی ڕوکاری بەرنامەکە>

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئەپەکە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=X5Bg_KG_m9s[/youtube]

ئەندرۆید کورد و دەقی گفتوگۆکەیان لەگەڵ ستافی ئەپی Swift Key:

بۆیە پەیوەندیم کرد بە لاپەڕەی فەیسبوکەکەیانەوە و پێوم وتن کە وەک کورد و بەکارهێنەرانی ئەندرۆید حەز دەکەین کە زمانی ئێمەش زیاد بکرێت بۆ ئەم بەرنامە نایابە، دیارە وەڵامەکەیان بەم شێوەیەبوو، کە ئەوان لە کاتێکی زۆر سەخت دان بۆ زیاد کردنی زمانی نوێ و وتیان لە ڕێگەی فەیس بوکەوە ناکرێت بەڵکو دەبێت لە سایتەکەی خۆیاندا بۆ هەر زمانێک کە زیاد بکرێت دەبێت ” دەنگ ” ی پێ بدرێت چونکە ئەوان بە دەنگ دان بە زمانێک بۆیان دەردەکەوێت کە خەڵکی قسەکەری ئەو زمانە بەڕاستی ئەیانەوێت زمانەکەیان زیاد بکرێت بۆ ئەو بەرنامەیە ، دیارە  لە وەڵامدا پێم وتن کە چەند دەنگیان دەوێت هەتا زمانی کوردی زیاد بکەن، وتیان کە سنورێک نیە بۆ ئەوە. بۆیە پێم ڕاگەیاندن کە لە ڕێگەی پەیجەکەمەوە کە ٢٨٨٠ لایکی هەیە هەوڵی کۆکردنەوەی ٢٠٠٠ تا ٣٠٠٠ دەنگ دەدەم هەتا ئەوانیش زمانەکە زیاد بکەن.

چۆنییەتی دەنگدان:

دیارە بەڕێزان پرۆسەی دەنگ دانەکە کارێکی زۆر ئاسانە و بەڵام لە هەمان کاتدا گرنگە، ئیتر لەمەولا بێ تاقی ئەوە نابین کە ئەم تەختەکلیلە پشتگیری ئەو پیت و ئەو پیت ناکات. بۆیە لێرەوە داوات لێدەکەم کە هەر کەسەو لای خۆیەوە لینکی سایتە بکاتەوە ( کلیک بکە) و دەنگ بدات بە زمانی کوردی، بەشکم بگەینە ٢٠٠٠ یان ٣٠٠٠ دەنگ بۆئەوەی کاری تیادابکەن. هەموو پرۆسەکە ٥ چرکەی پێناچێت!

دوای کردنەوەی ئەو لینکە شاشەیەکی وات بۆ دەکرێتەوە

لە بەشی چەپ دا زمانی کوردی نوسراوە و دەست دەنێین بە دوگمەی VOTE دا

پاشان پێت دەڵێت کە دەتەوێت چەند دەنگ بدەیت، تۆش کلیک بکە لەسەر 3 Votes بۆ ئەوەی ٣ دەنگ زیاد بکەیت ، واتە بەڕێزان تەنها بە ١٠٠٠ کەس دەتوانین ٣٠٠٠٠ دەنگ زیاد بکەین.

 با بەیەکەوە بەشداربین و ئەم خەونە بهێنینە دی و زمانی کوردی بۆ یەکێک لە بەناوباگترین ئەپەکانی تەختەکلیل بۆ سیستەمی ئەندرۆید زیادبکەین.

سوپاس بۆ ستافی ئەندرۆید کورد بۆ ئەم هەوڵە دڵسۆزانەیان بەمەستی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ئەم ئەپە. سەربەزبن و هەمیشە کارجوان بن.

بۆچونی تۆ